Sarmand Hameed
26 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2017
دۆحە - AA
جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئالسانی پێشوازی لە سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی تورکیا، تەها ئۆزجان کرد.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی قەتەری، لە کۆبوونەوەیەکدا هەردوولا تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی کرا و هاوکات باس لە پێشهاتەکانی ئیقلیمی کراوە.
سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی تورکیا، تەها ئۆزجان بە مەبەستی بەشدارییکردن لە کۆڕبەندێک کە لە لایەن سەنتەری جەزیرە بۆ توێژینەوەکان سەردانی قەتەری کردووە.