Abdullah Shukur
26 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
بەھۆی ھێرشە تیرۆریستییەکەی مزگەوتی رەوزە لە وڵاتی میسر، یەک رۆژ ماتەمینی لە تورکیا راگەیەنرا، هاوکات لە نوێنەرایەتییەکانی دەرەوە و ناوەوەی وڵات ئاڵاکانی تورکیا تا نیوە دەھێنرێتە خوارەوە.
بەپێی ئەو راگەیەنراوەی لە ناوەندی راگەیاندنی سەرۆکایەتی وەزیرانی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، بەھۆی ھێرشە تیرۆریستییەکەی مزگەوتی رەوزەی وڵاتی میسر کە ژمارەیەکی زۆر قوربانی لێکەتەوە، لە تورکیا یەک رۆژ ماتەمینی راگەیەنراوە.
ئەوەش راگەیەنراوە کە سبەینێ لە گشت نوێنەرایەتییەکانی دەرەوە و ناوەوەی وڵات ئاڵاکانی تورکیا تا نیوە دەھێنرێتە خوارەوە.