Sibel Kurtoğlu
14 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2018
ئیستانبوڵ - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند "لە تورکیا، گەمەیەک دژی تورکیا لە ئارادایە. ئەمەتان لەبیرنەچێت. گەمەکە ئەوەیە، ھەندێک داگیرکەر دەیانەوێت لە باشووری تورکیا دەوڵەتێکی تیرۆر دابمەزرێنن. دەیانەوێت ئەمەش لەسەر خوێنی برا کوردەکانمانەوە ئەنجامبدەن".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، گوتی: "یاسای ئاشتیی سەرلەنوێ بنیاتنانەوەمان خستەبواری جێبەجێکردنەوە کە کێشەی سەرلەنوێ بنیاتنانەوە چارەسەر دەکات کە پەیوەندی بە ١٣ ملیۆن ھاووڵاتییمانەوە ھەیە. لە ئێستادا داواکارییەکان وەردەگیرێن و تا ئەمڕۆ لەسەرووی دوو ملیۆن سەردان ھەبووە، تێکڕا چاوەڕوانی ١٣ ملیۆن دەکەین".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.