Mazın Asad
16 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2016
ئەنقەرە
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لەبارەی یاخیبوونی سەربازیی لە ئیستانبوڵ و ئەنقەرە گوتی: "ھەوڵدانێک ھەیە لە دژی دیموکراسی و ئیرادەی نەتەوەیی، بەھیچ شێوەیەک رێگە بەمە نادەین. واز لە دیموکراسی ناھێنین. ئەوانەی ئەم کارە ئەنجام دەدەن بە تونترین شێوە باجەکەی دەدەن".
یڵدرم لە ئاکاونتی خۆی لە تویتەر لەبارەی یاخیبوونی سەربازیی نووسیویەتی "پێویستە ھاووڵًاتیان بزانن کە رێگە بە چالاکییەک نادەین زیان بە دیموکراسی بگەیەنێت. لەسەر ئەگەری یاخیبوون چڕ بووینەتەوە. دیارە بێ فەرمانی زنجیری سەربازیی، کردارێکی نایاسایی لە کەسانی نێو سەربازییەوە جێگەی باسە. ھەوڵدانێک ھەیە لە دژی دیموکراسی و ئیرادەی نەتەوەیی، بەھیچ شێوەیەک رێگە بەمە نادەین. واز لە دیموکراسی ناھێنین. ئەوانەی ئەم کارە ئەنجام دەدەن بە تونترین شێوە باجەکەی دەدەن. لە ماوەیەکی کورتدا تێدەگەین کە بە چ ئامانجێک جووڵەیان کردووە و کاری پێویست دەکەین. با گەل ئاسوودە بن، ھەرگیزا و ھەرگیز رێگەنادەین بە چالاکی نایاسایی و چالاکییەک کە دیموکراسی نەھێڵێت. تێبینی گەمارۆدانی بەشێک لە بینا گرنگەکان کرا. ئاسایش کەوتە جوڵە و بە پێی بەرامبەر وەڵام دەدرێتەوە. ئەگەر مردنیشی لە لێوار بێت، ئەوا ئەوەی پێویستە دەبێت ئەنجام بدرێت".