Mesut Varol,Necat Hazar
19 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2020
وان - AA
له ده‌ریاچه‌ی وان ته‌رمی چوار سه‌رنشینی دیكه‌ی ئه‌و به‌له‌مه دۆزرایه‌وه كه له ٢٧ی حوزه‌یراندا چووه ده‌ریاچه‌كه و ژێرئاوكه‌وت.
به‌مه‌به‌ستی ده‌رهێنانه‌وه‌ی ئه‌و به‌له‌مه و سه‌رنشینه‌كانی كه له ناوچه‌ی ئاڵتنساچ له شارۆچكه‌ی گه‌ڤاش چوونه ده‌ریاچه‌كه‌وه و ژێرئاوكه‌وتن، تیمه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی جه‌ندرمه، تیمی گه‌ڕان و رزگاركردن له‌ژێر ده‌ریادا SAK، تیمی گه‌ڕان و رزگاركردنی جه‌ندرمه JAK و تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان به به‌كارهێنانی ئامێری ROW له دوورگه‌ی چارپاناك هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕانیان ئه‌نجام دا.
لە درێژه‌ی ههڵمهتهكانیاندا تیمه‌كان، تەرمی چوار سەرنشینی دیکەی بەلەمەکەیان دۆزیەوە.
له میانی ئه‌و رۆژه‌دا، تیمه‌كان ته‌رمی پێنج كه‌سی دیكه‌یان دۆزیه‌وه كه پێده‌چێت هاووڵاتی بیانیی بن، به‌وه‌یش ژمارەی ئەو تەرمانەی تا ئێستا دۆزراونەتەوە گەیشتە ٥٤ ته‌رم.
دواتر ته‌رمه‌كان به ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی شاره‌وانیی بۆ گواستنه‌وه‌ی ته‌رم، گواسترانه‌وه پزیشكی دادوه‌ری وان.
- رووداوی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مه‌كه
دوای ئه‌وه‌ی له ٢٧ی حوزه‌یراندا، سه‌دات و مه‌ده‌نی ئاكباش لەڕێگای به‌له‌مه‌كانی ناوچه‌ی ئاڵتنساچ له شارۆچكه‌ی گه‌ڤاش به‌ره‌و ده‌ریاچه‌ی وان به‌ڕێكه‌وتبوون، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دوای ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌واڵیان نه‌بوو، موختاری گه‌ڕه‌كه‌كه هێزه ئه‌منییه‌كانی له ونبوونیان ئاگاداركرده‌وه.
به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌یان، تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ستیان به كار كرد و له‌ڕێگای هێلیكۆپته‌ر، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و به‌له‌مه‌كانه‌وه ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان كرد. پاشان له ده‌ریاچه‌ی وان و ده‌ورووبه‌ری ته‌رمی ١٢ كه‌س دۆزرایه‌وه و دوای هه‌وڵێكی زۆر، به‌له‌مه‌كه له قوڵایی ١٠٦،٥ مه‌تر له ناوچه ئاوییه‌كانی دوورگه‌ی چارپاناك دۆزرایه‌وه، هاوكات پێنج كه‌س به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركران.