Halil İbrahim Sincar
19 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2020
ماردین - AA
شاری دێرینی دارا له ماردین كه شاری شارستانیهتهكانه و به‌هۆی شوێنه‌واره مێژوویی و پێكهاته كولتوورییه‌كه‌یه‌وه بووه‌ته جێی سه‌رنج له قۆناغی ئاساییبوونه‌وه‌ی كۆرۆنادا، گه‌شتیاران به‌لای خۆیدا راده‌كێشێت.
شاره دێرینه‌كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی ئۆغوز كه ٣٠ كم له ناوه‌ندی شاره‌كه‌وه دووره و ٣٤ ساڵه به‌شێوه‌یه‌كی زانستی كاری کنە و توێژینه‌وه‌ی تیادا ئه‌نجامده‌درێت، تا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر پاشماوه‌ی ته‌لارسازی تیادا دۆزراوه‌ته‌وه كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رده‌مه‌كانی پێشووتر.
شاری دێرینی دارا كه یه‌كێكه له شاره گرنگه‌كانی مۆزۆپۆتامیای كۆن و پاشماوه‌كانی كڵێسا، كۆشك، بازاڕ، گرتووخانه، تۆپخانه و به‌نداوی تیادا دۆزراوه‌ته‌وه، له‌نێو ئه‌و شوێنه‌واره مێژووانه‌ی توركیادایه كه له چوارچێوه‌ی رێكارییه‌كانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) ده‌رگاكانی به‌ڕووی گه‌شتیاراندا كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و شوێنه‌واره مێژوویه كه ماوه‌یه‌كی زۆر به‌هۆی په‌تاكه‌وه بێده‌نگیی باڵی بهسهرداكێشا بوو، له یەکیی حوزه‌یرانه‌وه ناوچه‌ی نیكرۆپۆڵی پێشوازی له گه‌شتیاران ده‌كات كه له سه‌رده‌می ئیمپراتۆریەتی بیزەنتیدا رێوڕه‌سمی ئایینی تیادا ئه‌نجامدراوه و گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی سه‌دان كه‌سی تیادایه.
شاری دێرینی دارا كه ئیمپراتۆریەتیی بیزەنتی به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سنووره‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ساسانییه‌كان بنیاتیناوه، له‌پاڵ ئه‌وه‌ی بووه‌ته شوێنێك كه گه‌شتیاران وێنه‌ی تیادا ده‌گرن هاوكات شوێنێكه بووك و زاوا له میانی ئاهه‌نگه‌كانیاندا سه‌ردانی ده‌كه‌ن و وێنه‌ی یاده‌وه‌ری تیادا ده‌گرن.
مه‌همه‌ت كایا كه به‌شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشانه كاری رێبه‌رێتی ده‌كات له شاری دێرینی دارا له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی له‌وه كرد كه دارا له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا له ریزبه‌ندی یه‌كه‌می شوێنه‌واره مێژووییه‌كاندا بووه.
كایا باسی له‌وه كرد كه هاوكات له‌گه‌ڵ رێكارییه‌كانی دژبه په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ سه‌ردانی ئه‌و شوێنه‌واره مێژووییه كراوه و گوتی: ''له‌ئێستادا رۆژانه تێكڕا پێشوازی له سێ هه‌زار كه‌س ده‌كه‌ین. میوانه‌كان ده‌مامك ده‌به‌ستن و ره‌چاوی دووره‌په‌رێزی كۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌كه‌ن''.
كایا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی شاره‌كه و ناوچه‌كه‌یان ده‌كه‌ن به‌دڵنیایییه‌وه خوازیاری بینینی شاری دێرینی داران و له پاڵ گه‌شتیارانی ناوخۆدا گه‌شتیارانی بیانیش سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
گوتیشی: ''ده‌مانه‌وێت پێشوازی له هه‌موو میوانانمان بكه‌ین له دارا. ئێره شوێنێكه كه پێویسته ببینرێت''.