Fahrettin İbrahim
09 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2015
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازی لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی کرد. ھاوکات لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پەیوەندی دووقۆڵی و کێشەکانی ناوچەکە کرا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆمار بەدەستکەوتوون، لە کۆبوونەوەکەی کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار جەخت لەسەر گرنگی سەقامگیری ناوچەکە، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ھەماھەنگی لەمبارەیەوە کراوە.
ھاوکات ئەردۆغان لە کۆبوونەوەکەدا باسی لە گرنگی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ پەکەکە و داعش و گشت رێکخراوە تیرۆریستیەکان کردووەتەوە.
جێگەی باسە ئەردۆغان و بارزانی ھاوڕا بوونە لەسەر، پێکەوەژیانی کورد، عەرەب، تورکمانەکان پێکەوە و جەختیشیان لە بەدوور کەوتنە لە ھەڵوێستی مەزھەبچیەتی بە ئامانجی ئاسوودەیی عێراق کردووە.