Mohammed Baqi Hussein
01 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2016
سكاڵانامه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به تۆمه‌تبارانی پێكهاته‌ی باڵای په‌كه‌كه و كه‌جه‌كه له‌باره‌ی هه‌شت په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په كه عوسمان بایده‌میر و سه‌لما ئرماك-یشیان تێدایه، گه‌یشته دادگا.
وه‌زاره‌تی داد سكاڵانامه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په عوسمان بایده‌میر، دیرایه‌ت تاشده‌میر، چاغلار ده‌میره‌ل، سه‌لما ئرماك، ئه‌حمه‌د یڵدرم، به‌سیمه كۆنجا، عه‌لیجان ئۆنلو و نادر یڵدرم ره‌وانه‌ی دادگای سزا قورسه‌كانی دیاربه‌كر كرد.
پێشتر داواكاری گشتیی بۆچوونی خۆی له‌باره‌ی سزادانی 148 تۆمه‌تبار ده‌ربڕیبوو كه هه‌ریه‌ك له هاوسه‌رۆكی ده‌به‌په كاموران یوكسێك، هاوسه‌رۆكی ده‌ته‌كه خه‌تیب دیجله، سه‌رۆك شاره‌وانیی دیاربه‌كر گولتان كشاناك و سه‌رۆك شاره‌وانیی ماردین ئه‌حمه‌د توركیشیان تێدابوو.
داواكاری گشتیی به‌تۆمه‌ته‌كانی "به‌ڕێوه‌بردنی رێكخراوی تیرۆرستی چه‌كدار"، " ئه‌ندامێتی له رێكخراوی تیرۆرستی چه‌كدار"دا و "پڕۆپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆرستی"، داوای سزای بۆ تۆمه‌تباران كردبوو و بێتاوانیی 11 له تۆمهتبارهكانیشی راگه‌یاندبوو.
دادگای دیاربه‌كر بڕیاریشی له‌سه‌ر جیاكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی 22 تۆمه‌تباری هه‌ڵاتووی ده‌ركردبوو كه براگه‌وره‌كه‌ی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، نوره‌دین ده‌میرتاش و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی كه‌جه‌كه سه‌بری ئۆك-یشیان تێدایه.