Hemın Othman Mohammed
16 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2016
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه له چوارچێوه‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی له ئه‌یلوولی 2015 له‌لایه‌ن داواكاری گشتیی كۆماری ئوشاك له‌سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی/پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب FETÖ/PDY ده‌ستیپێكردووه، سكاڵانامه‌یه‌ك له دووتوێی دوو هه‌زار و 527 لاپه‌ڕه‌دا له‌سه‌ر 71 دۆسیه ئاماده‌كراوه و، پێشكه‌ش به دووه‌مین دادگای سزای قورسی ئوشاك كراوه.
له‌و سكاڵانامهیهدا كه له‌لایه‌ن دادگاوه په‌سه‌ند كراوه، سه‌ركرده‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی، فه‌تحوڵڵا گوله‌ن وه‌ك تۆمه‌تباری ژماره یه‌ك ناوی هاتووه، له‌گه‌ڵ 111 تۆمه‌تباری دیكه كه 13یان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و تۆمه‌تی "دامه‌زراندن و به‌ڕێوه‌بردنی رێكخراوی تیرۆریستی چه‌كداری" ، "پشتگیری دارایی تیرۆریزم" ، "هه‌وڵدان بۆ گۆڕانكاری سیستمی ده‌ستوور" ، "هه‌وڵدان بۆ له‌ناوبردنی حكوومه‌ت" و "فریودانی به‌مه‌به‌ست"یان رووبه‌ڕوو كراوه‌ته‌وه.
هاوكات له سكاڵانامه‌كه‌دا داوای سزای دوو ساڵ زیندانی تا سزای هه‌تا هه‌تای ده‌كرێت بۆ 110 گومانلێكرا.
له سكاڵانامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه سه‌ركرده‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كه، فەتحوڵڵا گوله‌ن تاوانه‌كانی "هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشتنی سیستمی پێشنیازكراوی ده‌ستوور كۆماری توركیا به به‌كارهێنانی زه‌بر و توندوتیژی" ، "دامه‌زراندن و به‌ڕێوه‌بردنی رێكخراوی تیرۆریستی چه‌كداری" ، "هه‌وڵدان بۆ له‌ناوبردنی حكوومه‌تی كۆماری توركیا به به‌كارهێنانی زه‌بر و توندوتیژی" ، "فریودانی به‌مه‌به‌ست له رێگه‌ی قۆستنه‌وه‌ی باوه‌ڕ و هه‌ستی ئایینی" و "پشتگیری دارایی تیرۆریزم"ی ئه‌نجامداوه.
داواكاری گشتیی، داوای كردووه سه‌ركرده‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی، فەتحوڵڵا گوله‌ن، دووجار سزا بدرێت به سزای قورسی هه‌تا هه‌تایی و هه‌زار و 900 ساڵ زیندانی.