Ramal Mahmood
14 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2017
واشنتۆن – AA
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، پیتەر کوک رایگەیاند لەئاکامی هێرشی ئاسمانی هێزەکانیان لە ٨ی ئەم مانگە لە یەمەن سەرکردەیەکی رێکخراوی ئەلقاعیدە عەبدولغەنی ئەلڕەساس-یان کووشتووە.
کوک لەبارەی هێرشی ئاسمانی هێزەکانیان لە یەمەن راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە لە ئاکامی هێرشی ئاسمانی فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا لە شاری ئەلبەیدای یەمەن لە ٨ی ئەم مانگە سەرکردەیەکی ئەلقاعیدە ئەلڕەساس کوژراوە، بەمجۆرەش ئەلقاعیدە لە یەمەن کەمێک لاواز بووە.
کوک ئاماژەی بەوە داوە کە ئەمریکا لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا بەردەوام دەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا، تیشکیشی خستە سەر ئەوەی بە پێداگرییەوە بەردەوام دەبن لە بەرەنگاربوونەوەی ئەلقاعیدە لە یەمەن.