Mohammed Baqi Hussein
22 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2016
فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی زاگرۆس جێت له جۆری Airbus A321 كه گه‌شتی نێوان ئیستانبوڵ - هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌دات، به‌هۆی له‌كاركه‌وتنی یه‌كێك له بزوێنه‌ره‌كانییه‌وه نیشته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئه‌نادۆڵو كه‌وتووه، فڕۆكه‌كه سه‌عات 5 و 15 خوله‌كی به‌ره‌به‌یان به 96 سه‌رنشینه‌وه له ئیستانبوڵه‌وه به‌ره‌و هه‌ولێر به‌ڕێ كه‌وتووه.
دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م بزوێنه‌ری لای چه‌پی فڕۆكه‌كه له‌كار ده‌كه‌وێت و فڕۆكه‌وانه‌كه بورجی چاودێریی هاتوچۆی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك له دۆخه‌كه ئاگادار ده‌كاتەوە و مۆڵه‌تی نیشتنه‌وه‌ی به‌په‌له وه‌رده‌گرێت.
دواتر فڕۆكه‌وانه‌كه سه‌عات 5 و 45 خولهك به ته‌نها بزوێنهرێكهوه فڕۆكه‌كه به‌بێ كێشه له فڕۆكه‌خانه‌كه ده‌نیشێنێته‌وه.
فڕۆكه‌كه نێردراوه بۆ به‌شی چاككردنه‌وه و سهرنشینهكانیشی بڕیاره به فڕۆكه‌یه‌كی دیكه ره‌وانه‌ی هه‌ولێر بكرێن.