Ahmet Furkan Mercan,Nazlı Yüzbaşıoğlu,Tuğrul Çam,Hemın Othman Mohammed
15 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگەیاند كه هێشتا زۆر بابه‌ت هه‌یه پێویستی به ورده‌كاری هه‌یه له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارام كه بڕیاره به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له باكووری سووریا دروستی بكه‌ن و گوتی: ''ئه‌وه‌ی گوتمان ئه‌وه‌یه كه تاكتیكی خڵهفاندنێكی ئه‌مریكا ناخوات. به داخه‌وه له منبج خڵهفاندنێكی له‌و شێوه‌یه‌یان كرد و پابه‌ند نه‌بوون به بهڵێنهكانیانهوه''.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سێرا لیۆن و هاریكاری نێوده‌وڵه‌تی، نەبیلە تونیس له وه‌زارتی ده‌ره‌وه‌ی توركیا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی رێكخست.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌و ناوچه ئارامه‌ی بڕیاره له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له سنووری سووریا دروستی بكه‌ن، ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه دوای كاره ته‌كنیكی و هه‌واڵگرییه‌كان سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و وه‌زیری به‌رگریی، خولوسی ئاكار و خۆیشی روونكردنه‌وه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه و گوتی:
''گوتمان كه رێككه‌وتنی پێشوه‌خته سه‌ره‌تایه‌كه. هێشتا زۆر بابه‌ت هه‌یه پێویستیان به ورده‌كارییه. له‌به‌رئه‌وه بڕیارماندا به دروستكردنی ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش. ئێوه‌ش ئاگاداری ئه‌وه‌ن كه له ئه‌مریكاوه هه‌ندێک سه‌رباز هاتوون بۆ دروستكردنی ئه‌و ناوه‌نده. ئه‌مڕۆ شاندی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تی جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌ورووپا سه‌ردانی ئورفا ده‌كات''.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو گوتیشی: ''فڕۆكه بێ فڕۆكەوانەكانمان دەستیان به فڕین كردووه له ناوچەكەدا. به دڵنیایییە‌وه لێرەدا خاڵی چاودێری دەبێت، به‌یه‌كه‌وه دهوریهش ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه ورده‌كارییه. لێره‌دا ئامانج ئه‌وه‌یه ناوچه‌ی ئارام پێكبهێنرێت و تره‌مپ-یش به‌ڵێنی '٢٠ میل'ی هه‌یه، له‌و ناوچه ئارامه‌ش یه‌په‌گه و په‌كه‌كه ده‌رده‌كرێن ئه‌وسا ده‌بێته ناوچه‌ی ئارام''.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری له‌و ناوچه‌یه‌دا پێویسته بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و ناوچه‌یەدا ژیاون، چونكه په‌نابه‌ری سووریا هه‌یه كه خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌یه به‌تایبه‌تی كوردانی سووریا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه‌یش كرد كه هه‌ر له سه‌رەتاوه گوتویانه كه تاكتیكی خڵه‌فاندن و كات به‌سه‌ربردنی ئه‌مریكا ناخوات و گوتی: '' به‌داخه‌وه له منبج خڵهفاندنێكی له‌و شێوه‌یه كرا و پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانیان نه‌بوون. ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی فورات بووه لانه‌ی تیرۆر. له كاتێكدا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وانه ده‌كەین ئەمریكا به‌رده‌وامه له هاوكاریكردنی ئه‌و تیرۆریستانه به چه‌ك. له رابردوودا به دەیان بارهه‌ڵگر چه‌كیان هێنا. یه‌ك پێویسته لێره‌دا راستگۆبن، دوو پێویسته تێبگه‌ن كه له لایه‌ن توركیاوه رێگه به قۆناغی خڵه‌فاندن و كات به‌سه‌ربردن نادرێت. یه‌كه‌م هه‌نگاوی ده‌ستپێك دروسته، بەڵام ئه‌وه‌یش پێویسته به كۆتایی بگات. ئامانجی ئه‌و كارانه‌ی كراوه و ئه‌وانه‌یشی ده‌كرێت ئه‌وه‌یه''.