Mazın Asad
23 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 25 حوزەیران 2017
ئورفا - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "گەبار با لە گەبار و لە جودی بە لە جودی، لە تەندورەک با لە تەندورەک، لە دۆڵی بەستلار با لە بەستلار دەرەسی، لە ھەموو شوێنیکین و لێی دەبین، چونکە کەس ناتوانێت دەستکاری ئاسوودەیی ئەم گەلە بکات".
ئەردۆغان لە ناوەندی شارۆچکەی جەیلانپاری شاری ئورفا، گوتارێکی پێشکەش بە ھاووڵاتیانی شارەکە کرد.
سەرکۆماری تورکیا بە ستایشەوە باسی ھاووڵاتیانی شاری ئورفای کرد و گوتی: "ئێوە بوونە ئەنسار بۆ ئەو برا سوورییانەی بۆ ئێرە ھاتوون. ئەوانەی ئەوانیان لەوێدا دەرکرد و بە ھەڕەشە ناچاربوون خاکەکانیان جێ بھێڵن، ئێوە بوونە ئەنسار بۆیان. دڵتان بۆیان کردەوە و وەک کەسانێک نەبوون کە دەریان بکەن".
ئەردۆغان لە درێژەی گوتارەکەیدا گوتیشی: "رێگە نادەین وڵاتەکەمان دابەش بکەن. گەبار با لە گەبار، جودی بە لە جودی، لە تەندورەک با لە تەندورەک، لە بەستلار دەرەسی با لە بەستلار دەرەسی، لە ھەموو شوێنیکین و لێی دەبین، چونکە کەس ناتوانێت دەستکاری ئاسوودەیی ئەم گەلە بکات".
ھاوکات ئەردۆغان پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانی لە ھاووڵاتیان کرد و ھیوای خواست یەکێتی و پێکەوەیی نێوانیان بەردەوام بێت.