Burak Milli
14 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2019
ئادانا - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆسەر رێکخستنەکانی تیرۆریستانی په‌كه‌كه له ئادانا، 16 گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران.
تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی ئادانا، هه‌ڵمه‌تێكیان بۆسەر رێکخستنەکانی باڵی گه‌نجانی په‌كه‌كه ده‌ستپێكرد كه له ئاماده‌كاریی ئه‌نجامدانی چالاكیدابوون.
تیمه‌كان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئۆپه‌راسیۆنیان بۆسه‌ر 38 ناونیشانی ده‌ستنیشانكراو ئه‌نجامدا.
له‌سه‌ر كۆڵانه‌كاندا زرێپۆش و كارمه‌ندی ئه‌منی له ئاماده‌باشیدابوون و تیمه‌كان به‌وردی پشكنینیان بۆ ناونیشانه‌كان ئه‌نجامدا.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، 16 گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران و دوای پشكنینی پزیشكی، ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایش كران.
راگه‌یه‌ندراوه كاره‌كان له‌وباره‌وه به‌رده‌وامه.