Tuğçenur Yılmaz,Rewa Mahmood Hasan
25 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2019
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند کە ئازەربایجان لە یەکی ئەیلوولەوە ڤیزە لەسەر هاووڵاتییانی تورک هەڵدەگرێت.
مەولود چاوشئۆغڵو لە راگەیەندراوەکەیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دەڵێت "جەنابی سەرکۆمار (ئیلهام) عەلیێڤ وەک هەفتەی رابردوو بە بەڕێز سەرکۆمارمانی راگەیاندووە کە ئازەربایجان لە یەکی ئەیلوولەوە ڤیزە لەسەر هاووڵاتییانی تورک هەڵدەگرێت. ئەوەی لەگەڵ سیستەمی یەک میللەت و دوو دەوڵەتدا دەگونجێت ئەمەیە".
ئەو هاووڵاتییانەی خاوەن پاسپۆرتی تورکین و خوازیاری سەردانکردنی کۆماری ئازەربایجانن بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ لە یەکی ئەیلوولەوە سیستەمی ڤیزە هەڵدەوەشێندرێتەوە لەسەریان.