Mazın Asad . Sarmand Hameed
27 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2016
له درێژه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه، له شارۆچكه‌ی نسێبین له ماردین سێ ئه‌ندامی دیكه په‌كه‌كه خۆیان راده‌ست كردووه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه ده‌ست كه‌وتوون، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوای خۆڕاده‌ستكردنی پێنج تیرۆریست، هێزه‌كانی ئه‌منی دووباره بانگه‌وازی "خۆراده‌ستكردن"یان له شارۆچكه‌كه كرد.
له‌سه‌ر بانگهوازییهكان، سێ ئه‌ندامی دیكه‌ی په‌كه‌كه خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی ئه‌منی كرد. به‌م پێیه‌ش له سێ رۆژ دواییدا ژماره‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی خۆیان راده‌ست كردووە بۆ 76 كه‌س به‌رز بووه‌وه.
رێکكاری یاسایی بەرانبەر ئه‌و تیرۆریستانه‌ی خۆیان راده‌ستكردووه درێژه‌ی هه‌یه.
هاوكات له ئه‌نجامی شه‌ڕوپێكدادانه‌كان له نسێبین ئه‌ندامێكی په‌كه‌كه به برینداری ده‌ستگیر كرا.