دیاربهكر
چەند رۆژێك ماوە بۆ ئەوەی دیاربەكر ناوی بچێتە لیستی "میراتی كلتووری جیهانی" رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەروەردە و زانست و رۆشنبیری (یونیسكۆ)وە.
بە رابەرایەتی وەزارەتی كلتوور و گەشتوگوزاری توركیا، ئامادەكاریەكان بۆ تۆمار كردنی ناوی شورای مێژوویی دیاربەكر، كە درێژیەكەی پێنج هەزار و 700 مەترە و بەرزییەكەی 12 مەترە و نوسراوی سەر كتێبەكانی ئایینی و وێنەی شێریان لەسەر نەخشێنراوە، لەگەڵ باخچەكانی هەڤسەل كە لەسەر رووبەری 700 هێكتار بنیاتنراوە و هەزاران ساڵە دروست كراوە و هێمای شارەكەن و بوونەتە مۆزەخانەیەكی كراوە، لە لیستی "میراتی جیهانی"دا بە پشتیوانی یەكەی بەڕێوەبردنی ئالان و و پارێزگارەوە كە لە گەورە شارەوانی دیاربەكر دامەزراوە، تەواوی دامەزراوەكانی شارەكە و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی تەواو بووە.
سێ ساڵ پێش ئێستا دەستكرا بە لابردنی ئەو بەربەستانەی رێگر بوون لەبەردەم تۆمار كردنی ئەو شوێنەوارە میژوویە لە لیستی میراتی جیهاندا و بەشیوەیەكی خێرا كارەكانی بەڕێوە دەچوون. لەو چوارچێوەیەشدا بەمەبەستی ناساندنی ئەو شوێنەوارە مێژوویە و پاراستنی، بە زمانەكانی توركی و ئینگلیزی كتێبی دیمەنی كلتووری باخچەكانی هەڤسەل و قەڵای دیاربەكر ئامادەكراوە، بە زمانەكانی توركی، ئینگلیزی و فەڕەنسی كتێبێك ئامادەكراوە كە باس لە میراتی كلتووری دەكات. هەروەها نامیلكەیەك و بەڵگە فیلمێك بە پێنج زمان ئامادەكراوە كە باس لە رووبەری میراتەكە و قۆناغی یونیسكۆ دەكات.
بەمەبەستی گەیاندنی بە تەواوی بەشەكانی كۆمەڵگە، لە قوتابخانەكاندا زانیاریەكانی میراتی كلتووری و قۆناغی یونسكۆ دەدرێت بە مامۆستا و قوتابیان.
لە پێناو ئەم پرۆسەیەدا، هەموو بەشەكانی دیاربەكر بوونەتە یەك و بە تاسەوە چاوەڕوانی رۆژانی 28ی حوزەیران-7ی تەمووز دەكەن كە تیایدا ئەنجوومەنی گشتی یونسكۆ لە شاری بۆنی ئەڵمانیا بڕیاری كۆتایی لەو بارەیەوە دەدات.