دیاربه‌كر
وه‌زیری خۆراك و ئاژه‌ڵداری توركیا مه‌هدی ئه‌كه‌ر به‌شداری له سێیه‌مین كۆنگره‌ی ئاكپارتی له شارۆچكه‌ی كایاپنار كرد و رایگه‌یاند، رووبه‌ڕووی هێرشی ئه‌وانه بوونه‌ته‌وه كه ته‌حه‌مولی دیموكراسی به‌رده‌وامییان ناوێ له دیاربه‌كر.
ئه‌كه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه له خۆپیشاندانه "نایاساییه‌كان به بیانووی داعش" سه‌رۆكایه‌تی ئاكپارتی له شارۆچكه‌ی كایاپنار بووه ئامانج و هیوای سه‌لامه‌تی بۆ ئه‌ندامانی پارته‌كه‌ی له شارۆچكه‌كه خواست.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه تێده‌كۆشن بۆ دیموكراسی، برایه‌تی و ئاشتی و گوتی: "چاره‌سه‌ری كێشه‌ی سه‌د ساڵەمان به ئیراده و بڕیار هێنایە كایه‌وه. كێشه‌ی كورد كه كێشه‌ی گه‌وره‌ی توركیایه و كێشه‌ی تیرۆر و توندوتیژیش به‌شێكه لێی، ئێمه له سه‌ره‌تاوه هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ بنیادنانی ئاشتی و برایه‌تی و سه‌قامگیری توركیا. ئیمكانییه‌ت ره‌خسا بۆ ئه‌وه‌ی برا كورده‌كانم بتوانن بە زمانی خۆیان قسە بکەن و گه‌شه به كهلتوورهكانیان بدەن."
مه‌هدی ئه‌كه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه هه‌ندێك لایه‌ن له دیاربه‌كر به توندوتیژی و تیرۆره‌وه ده‌یانه‌وێ ئه‌و لایه‌نانه رهشكهنهوه كه نزیك نین له خۆیان و گوتی: "دیاربه‌كر ئارامی، گه‌شه‌سه‌ندن و سه‌قامگیری ده‌وێ، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌ن به مۆلۆتۆڤ و بۆمب به‌ربه‌ستی له‌پێش داده‌نێن. ئه‌مانه هه‌ڕه‌شه له وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان ده‌كه‌ن، یاخود ده‌یانڕفێنن و داوای پاره ده‌كه‌ن و به زۆر ناچاریان ده‌كه‌ن كۆچ بكه‌ن. ئەگه‌ر وه‌به‌رهێنان هه‌بێ ئیش و كاریش ده‌بێ، ئەگه‌ر ئیش هه‌بێ ئه‌وە سه‌قامگیری له ناوچه‌كه دێته ئاراوه. ئه‌و كات ئه‌وانیش كه‌س نادزۆنهوه بۆ ئه‌وه‌ی مۆلۆتۆڤ و به‌رد بهاوێژن. ئه‌وان به خوێن و فرمێسك خۆیان ده‌ژێنن، له‌به‌ر ئه‌وه خه‌ڵكی بێ‌تاوان ده‌كوژن."
گوتیشی: "ئێمه ده‌نگی خۆمان به‌رزده‌كه‌ینه‌وه و ده‌ڵێین سته‌مكاری مه‌كه‌ن و مافی ئه‌وه‌تان نییه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بۆ به‌شكردنی گۆشتی قوربان ده‌رچووبوون له رێگەدا كوشتیانتان. ئه‌م زاڵمانه به چ مه‌به‌ستێك ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. زیان به تاكه كه‌سه‌كان دهگەیەنن. له توانایاندا نییه زیان به گشتمان بده‌ن یاخود هه‌موومان بكوژن، ئەگه‌ر هه‌موو به‌یه‌كه‌وه ده‌ست بخه‌ینه ناو ده‌ستی یه‌ك ئه‌وە ده‌نگمان به‌رزده‌كه‌ینه‌وه به‌رامبه‌ر به توندوتیژی و تیرۆر و كه‌س ناتوانێت زیانمان پێبهگهیهنێت".