دیاربهكر
پێشانگاكە كە لەلایەن ژووری زێڕنگەری دیاربەكر و ناوەندی پێشانگا و كۆنگرەی پێكهاتەی هەموو پێشانگاكانی توركیاوە رێكخرابوو، تیایدا 70 كۆمپانیای زێڕنگەری، بەرهەمهێنەرانی خشڵ و سەعات، جوملەچی و هەناردەكاری ئاڵتون بەشداریان كرد.
لەو پێشانگایەدا، شورەكانی دیاربەكر بە 60 كیلۆگرام ئاڵتون دراستكرابوو، لەگەڵ شێوازی منارەی چواری كە لە 50 كیلۆگرام ئاڵتون دراستكرابوو، هەروەها پێڵاو، مەمكەی منداڵ و مەمكە وشكەی منداڵ كە بە زێڕ رووپۆش كرابوون.
پارێزگاری دیاربەكر حوسەین ئاكسۆی، لە میانەی كردنەوەی پێشانگاكەدا وتارێكی پێشكەش كرد و تیایدا رایگەیاند: "ناوچە جیاوازەكانی توركیا بەشدارییان لە پێشانگاكەدا كردووە و بەرهەمە كلتووریەكانیان نمایش كردووە".
گوتی: "ئەمە بۆ یەكەمجارە پێشانگایەكی لەو شێوەیە لە دیاربەكر دەكرێتەوە. لە بارەی ئاسایشەوە لە بەرزترین ئاستیدایە. دیاربەكر، ئەو شارە نییە كە لە دەرەوەی دەبینرێت. وەك شارەكانی دیكە دیاربەكریش شارێكی زیندووە و ژیانی رۆژانە تیایدا بەردەوامە. ئەم پێشانگایە، هاوكار دەبێت لە گۆرینی ئەو تێڕوانینەی لە دەرەوە بۆ شارەكەمان هەیە".
لای خۆیەوە موستەفا ئاككول، سەرۆكی ژووری زێڕنگەرانی دیاربەكر، ئاماژەی بەوە كرد كە پێشانگاكە نێودەوڵەتییە و گوتی: "لە توركیا، هەرێمی كوردستان، عێراق، ئێران، ئەرمەنستان تەنیا نوێنەرانی ئەو كۆمپانیایانە بەشدارییان لە پێشانگاكەدا كردووە كە لەو كەرتەدا كار دەكەن. لە هەرێمی كوردستانەوە 250 بازرگان بەشدارییان كردووە. بۆ ماوەی سێ رۆژ میوانداری هەزاران كەس دەكەین كە لە هەموو ناوچەكانی توركیاوە هاتوون، بەتایبەتی سەرۆكەكانی ژووری زێڕنگەری هەر 81 پارێزگاكە. ئەمە یەكەمجارە میوانداری پێشانگایەكی لەم شێوەیە دەكەین. ئەم پێشانگایە هاوكار دەبێت بۆ دیاربەكر لە دەستەبەركردنی وێناو و شكۆی ئەو كەرتە لە ناوچەكەدا".
پێشانگاكە، كە لە رێوشوێنێكی ئەمنی تونددا بەڕیوە دەچێت و كراوە نییە بەڕووی خەڵكیدا، تا 26ی نیسان بەردەوام دەبێت.