دیاربه‌كر
هاوسه‌رۆكی فیدراسیۆنی ئێزدی له ئه‌ورووپا، له‌یلا فه‌رمان رایگه‌یاند كه بۆ پاراستنی ئێزدییه‌كان له سیاسه‌تی كۆكوژی و به‌رگریكردن له مافیان پێویسته ئێزدییه‌كان رێكخستنیان هەبێت.
فه‌رمان له كۆنگره‌ی دیموكراتی كۆمه‌ڵگە (ده‌ته‌كه) لە دیاربەكر، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رێكخست و رایگه‌یاند كه كاره‌كانی دامه‌زراندنی "ئه‌نجوومه‌نی ئێزدییه‌كان" له نێو ده‌ته‌كه بۆ رێكخراوهییكردنی ئێزدییه‌كانی توركیا به‌رده‌وامه، هاوكات راشیگه‌یاند كه ئه‌نجوومه‌نه‌كه له 29 كه‌س پێك دێت و جۆری رێكخراویهكهش كێشه‌كانی كولتوور، كێشه‌ی خاك، كێشه‌ی ماف، له خۆ ده‌گرێت.
فه‌رمان راشیگه‌یاند كه رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی له هه‌وڵی ئه‌نجامدانی كۆكوژی بووه له شه‌نگال و گوتی: "هه‌وڵی كۆكوژییه‌كه‌ی شه‌نگال بووه بنه‌مای بهڕێكخراوبوونی ئێمه، هاوكات ئێمه‌ی به جووڵه خست، هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی ئه‌م په‌رله‌مانه مانای خاوهندهراێتی كردنی ئێزدییه‌كان دژی سیاسه‌تی كۆكوژی، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش ئه‌نجوومه‌نه‌كه پێك ده‌هێنین".
له‌سه‌ر پرسیاری رۆژنامه‌نووسێك كه چۆن هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ راگه‌یاندنی كانتۆنێك له شه‌نگال له‌لایه‌ن په‌كه‌كه و ناڕه‌زایەتی ده‌ربڕینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كورستان دژی ئه‌م كانتۆنه ده‌كات؟ ناوبراو وەڵامی دایەوە: "دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نێك له چیای شنگال هه‌نگاوێكی دیموكراسییه، هه‌ر كه‌سێك دژی ده‌نگی خه‌ڵك بێت ئه‌وە دژی مافی هه‌موو گهلهكانە، هیچ گومانێكمان له دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نه‌كه نییه، دیموكراسییه و هه‌نگاوێكی مێژووییه".