Sinan Özmüş,Rewa Mahmood Hasan
29 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2019
ئانتالیا - AA
لە ئانتالیا بە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی شێ، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان رژانە کەنار دەریاوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە بەرپرسانی ناوەندی پێشبینی کەشوهەوای ئانتالیا وەرگیراوە، پلەکانی گەرما لە ناوچەیەدا ٣٠ و گەرمی ئاوی دەریاکە ٢٩ پلە، رێژەی شێ لەسەدا ٧١ بووە.
هاووڵاتییانی شاری ئانتالیاش کە بێزاربوون لە رێژەی شێ، خۆیان داوەتە بەر کەنار دەریا لە ناوچەی کۆنیائاڵتی و لارا.
منداڵان لەگەڵ خێزانەکانیان هاتبوون.
گەشتیارانیش بەمەلە و وەرزشی ناو ئاو خۆیان سەرقاڵ دەکەن.