Rewa Mahmut Hasan
19 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2017
مۆسکۆ-AA
گەشتیارە رووسەکان بۆ گەشتەکانی هاوینی داهاتوویان روودەکەنەوە تورکیا و بۆ ئەومەبەستەش پێشوەخت پاکێجی تایبەت بە گەشتەکانیان دەکڕن.
یەکێتی رێکخەرانی گشتی رووسیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات لەسەدا ٥٠ی پاکێجی پێشوەختی گەشتیارانی رووسی بۆ تورکیایە، کە لەمانگی ئەیلوولی رابردووەوە دەستیپێکردووە.
لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە گەشتیارانی رووسی بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای رۆبڵ و داشکانی نرخ لە ئوتێلەکانی تورکیادا، زیاتر روو دەکەنە ئەو وڵاتە.
لەبەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە خواست لەسەر گەشت کردن بۆ تورکیا بەراورد بە ساڵی ٢٠١٥ دا دوو هێندە زیادی کردووە و لەسەدا ٥٠ ی گەشتیاران بۆ تورکیا و لەسەدا ٥٠ ی دیکەش بۆ یۆنان، بولگاریا، ئیسپانیا و شارەکانی دیکەی وڵآتی رووسیا گەشت ئەنجام دەدن.
هەر لەو راگەیەندراوەدا هاتووە کە بەشی زۆری گەشتیارەکان لە تورکیا ناوچەکانی ئاڵانیا و سیدە و کەمەر بۆ گەشتکردن هەڵدەبژێرن، لەکاتێکدا داشکاندن بەڕێژەی تاکو٥٠ لەسەدا بۆ نرخی ئۆتێلەکان کراوە.