Sangar Hamad Azeez
06 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2016
ئاژانسی ئانادۆڵو کە بە بڕیاری غازی مستەفا کەمال ئەتاتورک لە سەرەتای ساڵەکانی جەنگی سەربەخۆیی دامەزرێندرا، لە ئێستادا تەمەنی گەیشتە ٩٦ ساڵ و یەکێکە لە باشترین ئاژانسەکانی جیهان و بەردەوام لەبەرەوپێشچوون دایە.
ئاژانسی ئانادۆڵو ساڵانێکە ماندوو نەناسانە کاردەکات بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵی جێگای متمانە، بێلایەنە، خێرا و خاوەن رەوشت.
ئەو ئاژانسە کە دوای چەند ساڵێکی دیکە دەبێتە یەک سەدە کە خزمەت پێشکەش دەکات. لە ئێستادا بە ١١ زمان هەواڵ بڵاو دەکاتەوە و یەکێکە لە باشترین پێنج ئاژانسەکانی جیهان.