Sangar Hamad Azeez
29 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2016
ئەنقەرە
جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا یاڵچن ئاکدۆغان لە رێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە و تێیدا رایگەیاند: "رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە ماوەیەکە پەلاماری نووسینگەکانی یەکێتیی دیموکڕاتی تورک دەدات و هەوڵ دەدات ترس و دڵەڕاوکێ بخاتە دڵی هاووڵاتیانی تورکەوە، تاوەکو ئێستا پەلاماری ٥ نووسینگەیان داوە و ئەم بەیانییەش کۆکتێل مۆلۆتۆفیان گرتۆتە ئۆتۆمبێلی نوێنەری هامبۆرگ".
هەر لە روونکردنەوەکە ئاکدۆغان تیشک دەخاتە سەر پێشگرتن لە پەلامارەکانی پەکەکە و رایدەگەیەنێت: "نابێت ئاوا دەستەوەستان بین بەرامبەر پەلامار و سووتاندنی ماڵ و موڵکی تورکەکان لە ئەورووپا و پەلاماری کارمەندانی رێکخراوی ناحکوومی لەلایەن تیرۆریستانەوە. لە ئێستادا وڵاتانی ئەورووپا کە بەدەست تیرۆرەوە دەناڵێنن، نابێت قبووڵی ئەو کردەوە تیرۆریستیانەی پەکەکە بکەن".