بەر لە بەڕێكەوتنی بۆ واشنتۆنی پایتەختی ئەمریكا، سەركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە فڕۆكەخانەی ئاتاتورك لە ئیستانبوڵ كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ساز كرد و تێیدا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسانی دایەوە .
سەركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی دەستگیر كردنی رەزا زەڕاب لە ئەمریكا گوتی: " لەو بارەیەوە ئاگادارمان كردوونەتەوە. گوتمان تەماشاكەن ئەو كەسە وەك لە وڵاتەكەماندا بە هەمان شێوە پارەی سپی كردۆتەوە، كەسانێك كە ئەم كەسەیان رێكخستووە بۆ سپی كردنەوە پارە، لە ئێستادا بەشێكیان دەستبەسەر كراون و لە گرتووخانەدان، بەشێكیشیان هەڵاتوون. لەگەڵ راگەیاندنی ئەوەشدا بەداخەوە هێشتا دۆستانمان لە بەرپرسانی ئەمریكا، بچووكترین هەستیاریان بەرامبەر ئەوە نیشان نەداوە. ئەگەر شتێك هەبێت لەبارەی رەزا زەڕاب، ئەوا پارێزەرانی كاك رەزا لەوێ وەڵامی پێویستیان داوەتەوە و، دەیدەنەوە و، پارێزگاری لێدەكەن. با بە روونی ئەوەش بڵێم كە ئەو بابەتە، بابەتێك نییە پەیوەندی بە وڵاتەكەمانەوە هەبێت".
لە بارەی شەهید بوونی سەربازێكی تورك لە باشیك و زیاد كردنی رێوشوێنی ئەمنی لە ناوچەكە ئەردۆغان گوتی: "راستەوخۆ دوای رووداوەكە بە توندترین شێوە بەرپەچمان دانەوە بە دڵنیایەوە باجی كارەكەیان داوەتەوە جیالەمەش هێزەكانی هاوپەیمانان لە رێگەی هێرشی ئاسمانییەوە ئامانجەكانیان پێكاوە. دواتریش هێزەكانی ئاسمانی توركیا خاڵەكانی داعشیان بۆردومان كرد. هێزەكانمان لەو خاڵە زۆر بەهێزن و لە رووی تەكنەلۆجیا و جۆری چەكەكان تەواو ئامادەین ئەمە جگە لەوەی كە هێزەكانی ئاسمانیمان هەماهەنگی دەكەن لەگەڵ فڕۆكەكانی هاوپەیمانان".
سەركۆماری توركیا گوتی: "توركیا تائەمڕۆ بەرگریكار بووە لە هاریكارییەكی نێودەوڵەتیی راستگۆیانە و گشتگیر لە هەموو بوارەكاندا و لەسەرووی هەمووشیانەوە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا. لە لووتكەیەشدا جەخت لەوە دەكەینەوە كە چیتر پێویستە لەبەرامبەر چالاكییە تیرۆریستییەكانی كە لە هەریەك لە پاریس، ئەنقەرە، ئیستانبوڵ، برۆكسل و لاهور ئەنجامدران، بەرەنگارییەكی راستگۆیانە ئەنجامبدرێت. هەر رۆژێك كە لەو بارەیەوە دوا بكەوین بە مانای ئەوە دێت بەڵای تیرۆر گەورەتر دەبێت لەسەر وڵاتەكانمان. وەك توركیا ئێمە چیتر توانای بەرگەگرتنی دانی ئەو باجانە ناگرین كە بەهۆی كەموكوڕیی لە هاریكاریكردنەوە سەرچاوە بگرێت''.
لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئایا هەڵسەنگاندن بۆ دەستگیر كردنی رەزا زەراب دەكەن؟ كە لەم بارەیەوە سەرۆكوەزیرانی توركیا داودئۆغڵو گوتبووی ئەو كەسەر بەهەمان شێوە پارەی لە توركیاش سپی كردۆتەوە. ئایا ئێوە چی دەڵێن؟ ئەردۆغان گوتی: "لە راستیدا بەبێ ئەوەی بزانم كە بابەتی سپی كردنەوەی پارە هیچ پەیوەندییەكی بە وڵاتەكەمان هەیە یاخود نییەتی ناتوانم لەخۆمەوە هەڵسانگاندن بۆ بابەتەكە بكەم، بەڵام باوكی پارە سپیكردنەوەكان لە پێنسیلڤانیایە. ئایا كاربەدەستانی ئەو وڵاتە هیچ رێكارێكی یاسایی لە دژی دەگرنە بەر؟".
لە بارەی دروست كردنی تۆمەتی سەیر سەیر لە ژووری یاساناسانی ئەمریكا ئەردۆغان گوتی: "تەماشاكەن، لە رابردوودا هەر لە ئەمریكا ژووری یاساناسان تۆمەتی زۆر سەیریان دروست كرد. وەك دەزانن ئەوە پێكهاتەی دەوڵەتی هاوتەریبە، كە لە ئەمریكادا ژمارەیەكی زۆر دامەزراوەی پەروەردە و فێركردنی هەیە. لەناو ئەو دامەزراوانەشدا خوێندنگەكانی چارتەری ئەمریكی هەن. ئەم خوێندنگە چارتەرانە بە جوانترین شێوە، زۆر بێ رەحمانە و ژیرانە پارە بۆ خۆیان دەپچڕن و بەردەوامیشن لەسەر ئەو كارە. ئەو پارەیەش كەم نییە، واتا پارەیەك زیاتر لە سەدان ملیۆن دۆلار. با سەرەتا هەنگاوێك بەرامبەر ئەوانە بگرنە بەر. چونكە هێشتا هیچ هەنگاوێكیان بەرامبەریان نەگرتوونەتەبەر، ئەوانەش یەك كەس، سەد كەس نین، هەزاران كەس سەرقاڵی ئەو كارەن. لەو بارەیەوە ئاگادارمان كردوونەتەوە و گوتمان تەماشاكەن ئەو كەسە وەك لە وڵاتەكەماندا بە هەمان شێوە پارەی سپی كردۆتەوە، كەسانێك كە ئەم كەسەیان رێكخستووە بۆ سپی كردنەوە پارە، لە ئێستادا بەشێكیان دەستبەسەر كراون و لە گرتووخانەدان، بەشێكیشیان هەڵاتوون. لەگەڵ راگەیاندنی ئەوەشدا بەداخەوە هێشتا دۆستانمان لە بەرپرسانی ئەمریكا، بچووكترین هەستیاریان بەرامبەر ئەوە نیشان نەداوە. گەر شتێك هەبێت لەبارەی رەزا زەڕاب، ئەوا پارێزەرانی كاك رەزا لەوێ وەڵامی پێویستیان داوەتەوە و، دەیدەنەوە و، پارێزگاری لێدەكەن. با بە روونی ئەوەش بڵێم كە ئەو بابەتە، بابەتێك نییە پەیوەندی بە وڵاتەكەمانەوە هەبێت".
سەبارەت بە پرسیاری ئەوەی ئایا لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ ئەمریكا ئەردۆغان لەگەڵ ئۆباما كۆدەبێتەوە یاخود نا سەركۆماری توركیا گوتی: "لەوێ لەگەڵ چەندین سەرۆك دیدار و كۆبوونەوە ئەنجام دەدەین. برادەران پلانی ئەوەیان داناوە كە لەگەڵ بەڕێز ئۆباما كۆ ببینەوە. بەهەمان شێوەی كۆبوونەوەكانی"G 20" دەبێت. لەبەر ئەوەی تەنیا قبووڵكردنی كۆبوونەوەی دوو قۆڵی بەڕێز ئۆباما نییە. بانگهێشتی كۆبوونەوەیەكی لووتكەیە. ئەگەر مەزەندەی بكەین نزیكەی ٥٠ سەرۆك كە لەلایەن بەڕێز ئۆباماوە بانگهشێت كراون لە واشنتۆن دەبن. بەدڵنیاییەوە بەڕێز ئۆباما لەگەڵ ژمارەیەكیان كۆبوونەوەی دووقۆڵی ئەنجام دەدات. ئێمەش بەهەمان شێوە كۆبوونەوەی دووقۆڵی ئەنجام دەدەین بەڵام كۆبوونەوەكە چەند دەخایەنێت و رۆژەڤی كۆبوونەوەكە لەسەر چی دەبێت؟ ئەوە پەیوەست دەبێت بە كۆبوونەوە گشتییەكەوە".
news_share_descriptionsubscription_contact

