Sangar Hamad Azeez
22 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2016
پاڵێوڕاوی سەرۆکی گشتی ئاک پارتی بینالی یڵدرم: "سەرکۆماری تورکیا دەنگی ملیۆنەھا کەسی بەدەست ھێناوە و بەرپرسیارێتی سیاسی ئەوانی لە ئەستۆ دایە. سەرکۆمارمان خۆشەویستی تورکیا و گەلە، ئەوەی کە پێویستە ئێستا ئەنجامی بدەین ئەوەیە کە کۆتایی بەم ئاڵۆزییە بھێنین. تاکە رێگاش بۆ ئەمە نووسینەوەی دەستوورێکی نوێ و ھاوکات سیستەمی سەرۆکایەتییە".
یڵدرم لە دووەمین کۆنگرەی نائاسایی ئاک پارتی گوتارێکی پێشکەش کرد و تیایدا رایگەیاند کە ئەوان نەک تەنھا لەگەڵ پەکەکە بەڵکو بە پێداگرییەوە بەرەنگاری دژی رێکخراوەکانی تیرۆریستی وەک پەیەدە و داعش و پێکھاتەی دەوڵەتی ھاوتەریب دەبنەوە.
یڵدرم جەختی لەوە کردەوە کە تورکیا پێویستی بە دەستوورێکی نوێ ھەیە. بەم پێیەش گوتی: "ئایا ئامادەین دەستووری نوێ و سیستەمی سەرۆکایەتی بھێنین؟ لەگەڵ ھەڵبژاردانی بەڕێز سەرکۆمارمان لەلایەن گەلەوە ئیتر لە تورکیا ھیچ شتێک وەک پێشوو نابێت. سەرکۆماری تورکیا دەنگی ملیۆنەھا کەسی بەدەست ھێناوە و بەرپرسیارێتی سیاسی ئەوانی لە ئەستۆیە. سەرکۆمارامان خۆشەویستی تورکیا و گەلە. بەرپرسیارێتی ئەو کێشەی گەلە. ئەوەی کە پێویستە ئێستا ئەنجامی بدەین ئەوەیە کە کۆتایی بەم ئاڵۆزییە بھێنین. تاکەڕێگەش بۆ ئەمە نووسینەوەی دەستوورێکی نوێ و ھاوکات ھێنانی سیستەمی سەرۆکایەتییە".