Abdullah Shukur
24 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2019
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: ''دەبێت رێز لەو دەنگە بگرن کە لە سندوق دەرچووە. ئەگەر رێز لەو دەنگە ناگرن کە لە سندوقەوە دەرچووە، ئەمە ناوی دیموکراسی نیە''.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ سەرکۆماری ماڵتا، ماری-لویس کۆلەیرۆ پریسا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رێکخست.
ئەردۆغان لەبارەی پێشھاتەکانی ڤێنزوێلا گوتی: ''مادۆرۆ لە رێی سندوقەکانەوە دەرچووە. لێدوانی لەو شێوەیەی بەرێز ترەمپ وەک مرۆڤێک کە بڕوای بە دیموکراسی ھەیە، منیشی تووشی شۆک کرد''.
ئەردۆغان لەبارەی سەرۆکی ڤێنزوێلا، مادورۆ گوتی: "ئەگەر مادورۆ بەردەوام بێ لەو رێگایەی باوەڕی پێکردووە، پێموایە پشتیوانی لەو سەرکردەیە دەکات کە گەلی ڤێنیزوێلا ھەڵیدەبژێرێ لە سندووقەکانی دەنگدان سەردەکەوێ".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان راشیگەیاند: ''دەبێت ئەوانەی لەپێناو دیموکراسیدا خەبات دەکەن، لەپاڵ ئەوانەدابن کە لە جیھاندا خەبات دەکەن بۆ دیموکراسی و لە رێی سندوقەکانەوە دەرچوون''.
لەلایەکی دیکەش ئەردۆغان لەبارەی یەکێتی ئەورووپا گوتی: "لەدوای ١٥ی تەمووزەووە یەکێتی ئەورووپا پەیوەندی بە ئێمەوە نەکردووە".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: ''دەبێت رێز لەو دەنگە بگرن کە لە سندوق دەرچووە. ئەگەر رێز لەو دەنگە ناگرن کە لە سندوقەوە دەرچووە، ئەمە ناوی دیموکراسی نیە''.
ئەردۆغان رهخنهی له سیاسهتهكانی یهكێتی ئهورووپا لهبارهی كۆچبهران گرت و رایگەیاند: "بەڵێنی یەکێتیی ئەورووپا لەبارەی پرسی کۆچبەران لە تورکیا بەجێ نەگەیەندراوە. لەوەو پێش کە بەڵێنی پێدانی سێ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار درابوو، بەداخەوە ئێستا تەنھا یەک چارەگی ئەو پارەیە دراوە".
لە پاڵ ئەمەش سەرکۆماری ماڵتا، پریکا گوتی: "ئێمە وەک ماڵتا بەردەوام دەبین لە پشتیوانی بە ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتی ئەورووپا. ئەمە بۆ ئەووروپا و ناوچەیەکی ئاسوودە گرنگە".