Enes Kaplan
02 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2016
ئه‌نقه‌ره
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: ''با هیچ كه‌سێک چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان لێنه‌كات له باشووری سنووری وڵاته‌كه‌مان ره‌زامه‌ندی نیشان بده‌ین له‌سه‌ر پێكهێنانی رارهوێكی تیرۆر. به‌دڵنیاییه‌وه رێگه به درووستكردنی رێره‌وێكی تیرۆر ناده‌ین له باكووری سووریا و باشووری وڵاته‌كه‌مان، ده‌خوازم ئه‌وه بزانن".
به‌ر لهبهڕێكهوتنی بۆ چین، به‌مه‌به‌ستی به‌شدارییكردن له لووتكه‌ی جی20دا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سه‌نبۆغا، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی رێكخست.
ئه‌ردۆغان وهبیریهێنایهكهوه كه به‌مه‌به‌ستی پاككردنه‌وه‌ی جه‌رابلوس و ده‌وروبه‌ری له رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان، هه‌فته‌ی رابردوو ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات كردووه و رایگه‌یاند:
"لێره‌دا ئیدی جیهانی خۆرئاوا ده‌بێت بژارده‌یه‌كی هه‌بێت. یان له‌گه‌ڵ تیرۆر و تیرۆریزمدان، یاخود دژی تیرۆر و تیرۆریزمن. پێم باشه دووباره ئاماژه به چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌ك بكه‌مه‌وه كه پێشتر وه‌ك توركیا باسمان لێكردووه.ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات، نه‌هێشتنی هه‌ر مه‌ترسییه‌كه كه رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له ناوچه سنوورییهكانماندا بۆ سه‌ر وڵات و هاووڵاتیانمان درووستیانكردووه. ناتوانین ده‌سته‌وسان بین به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی به مووشه‌ك له جه‌رابلوس و شاره‌كانی دیكه‌ی ناوچه سنوورییه‌كانی باكووری سووریاوه، به به‌رده‌وامی ده‌كرایه سه‌ر شاره‌كانمان. زیاتر له 100 هاووڵاتییمان به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه. له‌به‌رئه‌وه ناتوانین شاره‌كانی سه‌ر سنوورمان پشتگوێ بخه‌ین. با هیچ كه‌سێک چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان لێنه‌كات له باشووری سنووری وڵاته‌كه‌مان ره‌زامه‌ندی نیشان بده‌ین له‌سه‌ر پێكهێنانی رارهوێكی تیرۆر''.
سه‌رکۆماری تورکیا گوتیشی: "ده‌خوازم ئه‌وه بزانن كه به‌دڵنیاییه‌وه رێگه به درووستكردنی راڕه‌وێکی تیرۆر ناده‌ین له باكووری سووریا و باشووری وڵاته‌كه‌مان. جا هه‌ر رێكخراوێكی تیرۆریستیی بێت جیاوازی نییه، هه‌ڵوێستی ئێمه روون و ئاشكرایه. هیچ گرنگ نییه به‌لامانه‌وه ناوی چییه، داوا له ته‌واوی جیهان ده‌كه‌م و پێیان راده‌گه‌یه‌نم، ئه‌وه بزانن باشترین وڵات ئێمه‌ین كه ده‌زانین كێ رێكخراوی تیرۆریستییه و كێش رێكخراوی تیرۆریستیی نییه. ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی داعش بكاته ئامانج، یان ئه‌وانه‌ی دوژمنی داعش بن دۆستمانن، با ببوورن، چونكه له هه‌ڵه‌دان و بوونه‌ته دۆستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی دیكه. ئامانجمان ئه‌وه‌یه رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان، به‌تایبه‌تی داعش له جه‌رابلوس و ده‌وروبه‌ری دووربخه‌ینه‌وه و ئاسایش و ئارامیی بۆ ناوچه‌كه ده‌سته‌به‌ربكه‌ین. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر هاریكاری هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی و كاره‌كته‌ره‌كانی دیكه".