Barış Gündoğan,Mohammed Baqi Hussein
28 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
له‌میانی به‌شداریكردنی له ئاهه‌نگی ده‌رچووانی ئه‌كادیمیای پۆلیس، سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "ژماره‌ی رێپێدراوانی پۆلیس (كۆمیسه‌ر) ئه‌وانه‌ی له‌دوای 17-25ی كانوونی یه‌كه‌مه‌وه دامه‌زراون له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌رچوون حه‌وت هه‌زار و 347 کەسه. ئهكادیمییهكهمان كه پێشتر له ساڵێكدا 500 ده‌رچووی هەبوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ هه‌زار و 859 ده‌رچووی هه‌بوو. هه‌تا كه‌موكورتی ئیستا پڕده‌كرێته‌وه به‌رده‌وامی ده‌ده‌یت به‌م سیستەمه، واتا به وه‌رگرتنی قوتابی له مه‌ده‌نی و پێگه‌یاندنی رێپێدراوانی پۆلیس".
له وتاره‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان جه‌ختیكرده‌وه، پێویسته هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی له شوێنه كاریگه‌ره‌كاندا جێگیربكه‌ن و گوتی: "پێویسته هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و خۆیی له پێگه كاریگه‌ره‌كانی وه‌ك مێدیا، زانكۆ و جیهانی كاردا جێگیربكه‌ین. پێویسته رێگه به هیچ تێگهیشتێنك نه‌ده‌ین كه خۆی له‌سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌وڵه‌ت و گه‌له‌وه ببینێت."
ناوبراو باسی له‌وه كرد كه كه‌سانێك له‌هه‌وڵی دابه‌شكردن و پارچه‌پارچه‌كردنی توركیادان و لەوبارەیەوە گوتی: "كابرا ده‌رچووی سه‌ره‌تاییه و هیچی نییه، به‌ڵام شوێنیكهوتوون. له‌ئێستاشدا زۆرێكیان هه‌ڵاتوون و له كۆشكه‌كه‌ی ئه‌ودان له په‌نسیلڤانیا له‌گه‌ڵ ئه‌ودا ده‌ژین. ئه‌مریكا 400 دۆنم زه‌ویی بۆ تهرخانكردوون. ده‌ڵێن لێره‌وه كاره‌كانمان له 160 وڵات به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین. به‌ڵام ئه‌مریكا ده‌نگی لێوه نایه‌ت. سه‌رباری چه‌ندین چاوپێكه‌وتن و ناردنی 85 كارتۆن دۆسیه، ده‌نگیان لێوه نایه‌ت. تێده‌گه‌ن لێره‌دا ده‌مانه‌وێت چی بڵێین؟ كه‌سانێك ده‌یانه‌وێت له شوێنێكه‌وه ئێمه كۆنترۆڵ بكه‌ن. كه‌سانێك ده‌یانه‌وێت ئێمه پارچه‌پارچه بكه‌ن و دابه‌شمان بكه‌ن. به‌ڵام ناتوانن ئه‌م وڵاته و ئه‌م گه‌له دابه‌شبكه‌ن".
سه‌ركۆماری توركیا رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی توركیا گه‌مه‌كانیان لێتێكدهدهن، به‌رده‌وام له هه‌وڵی داڕشتنی سینارۆی نوێدان و به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بوو: "ئه‌و رووداوانه‌ی له سووریا و عێراق رووده‌ده‌ن، ئه‌و حسابانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌كرێت له توركیاوه سه‌ربه‌خۆیانه نایبینین. ئه‌گه‌ر نیازه‌كانی توركیا له‌و باره‌یه‌وه جێبه‌جێ بكربایه، ئه‌وا له ئێستادا له ته‌واوی ناوچه‌كه‌ماندا به‌تایبه‌تی له سووریا و عێراق باس له شتێكی دیكه ده‌كرا. به هۆی ئه‌و گه‌مانه‌ی تێكماندان هه‌میشه سیناریۆی نوێ دروست ده‌كرێت و ده‌سوڕێته‌وه".
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی گه‌وره و گه‌لێكی مه‌زن، بێ ئه‌وه‌ی بكه‌وینه دوودڵییه‌وه و سوورین له‌سه‌ر هه‌نگاونان به‌ره‌و ئامانجه‌كانمان. ده‌مه‌وێت ئاماژه به‌وه بده‌م، له‌م قۆناغه‌دا هیچ هێزێك نییه ئامانجه‌كانی سه‌د له سه‌د له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانماندا یه‌كبگرێته‌وه. به‌داخه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێكدا یان هێزێكدا له‌بابه‌تێكدا جیاوازیمان هه‌یه. ته‌نانه‌ت رووبه‌ڕووی یه‌كتریش ده‌بینه‌وه. ئێمه له‌م دۆخه ئاڵۆزه‌دا هه‌وڵی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌ل و وڵاتمان و پاراستنی ئایندهی وڵاته‌كه‌مان ده‌ده‌ین و له‌وپێناوه‌دا تێده‌كۆشین."