Zehra Aydın,Hemın Othman Mohammed
28 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند "له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له سووریاوه هاتوونه‌ته توركیا 224 هه‌زار و 750 منداڵ هاتووه‌ته دونیاوه. خزمه‌تی په‌روه‌رده پێشكه‌ش به 509 هه‌زار رۆڵه‌مان ده‌كه‌ین. له قوتابخانه‌كاندا له‌گه‌ڵ برا توركهكانیاندا ده‌خوێنن. 200 هه‌زار برای پێگه‌یشتوومان خوێندنی پیشه‌یی ده‌خوێنن، كۆرس وه‌رده‌گرن، خۆیان بۆ ژیان ئاماده ده‌كه‌ن. 19 هه‌زار و 332 گه‌نج له زانكۆكاندا ده‌خوێنن".
له میانی به‌شداریكردنی له كۆڕی ئاشتیی برایه‌تی، یه‌كسانی و برایه‌تی نێوده‌وڵه‌تی كه له زانكۆی هیتیت رێكخرا، بینالی یڵدرم گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
سه‌باره‌ت به ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، یڵدرم گوتی: "به‌داخه‌وه كه‌سانێك له‌پێناوی خواستی كه‌سیی خۆیاندا، هه‌ڵده‌ستن به سه‌ركێشییه‌ك كه ده‌كرێت ئایندهی سه‌دان هه‌زار و ملیۆنان مرۆڤی بێ‌تاوان رهشبكات. لهههركوێوه ته‌ماشای ئه‌م گشتپرسییه ده‌كه‌ن، ئارامی بۆ ناوچه‌كه ناهێنێت، برایه‌تی ناهێنێت و ئاشتی ناهێنێت. له‌به‌رئه‌وه توركیا ئه‌م گشتپرسییه وه‌ك نه‌بوو ته‌ماشا ده‌كات."
هاوكات سەبارەت بە دەروازە سنوورییەکانی عێراق، یڵدرم رایگه‌یاند: ''سەبارەت بە دەروازە سنوورییەکان، موخاتەبمان عێراقە، بۆ فڕۆکەخانەکانیش موخاتەبمان بەغدایە و لە هەموو چالاکییە ئابوورییەکانماندا موخاتەبی یەکەمی ئێمە حکوومەتی ناوەندیی عێراقە".