Abdullah Shukur
20 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتى: "بە پشتیوانی دۆستانمان، ئینشائەڵڵا رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ لە جوگرافیای باڵکان دەردەھێنین و دووری دەخەینەوە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان جەختی کردەوە لەوەی کە رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆسەر تورکیا و مەکەدۆنیا و گوتی: "پێداگیرین لەسەر ئەوەی کە کۆتایی بەو رێکخراوە بهێنین لە هەرکوێیەکی جیهاندا بێت".
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ى كێشه‌ى "ناو" له نێوان مهکەدۆنیا و یۆنان گوتى: "لێره‌دا هیچ دوو دڵییه‌ك جێگه‌ى باس نییه. ئێمه یه‌كه‌مین وڵات بووین كه دانمان به‌م ناوه ده‌ستوورییه ناوه. توركیا هه‌رگیز هه‌ڵوێستى دووڕوویى له دیبلۆماسییهتى خۆى به‌كار نه‌هێناوه. ئێمه ئیتر بڕیاره‌كه‌مان داوه".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی ھەوڵی چوونی گرووپە تیرۆریستییەکانی لایەنگری رژێم بۆ عەفرین گوتى: "لە گفتوگۆکانی دوێنێم ھەم لەگەڵ بەڕێز پوتین(سەرۆکی رووسیا) و ھەمیش لەگەڵ بەڕێز روحانی(سەرکۆماری ئێران) بێگومان لەسەر ئەم بابەتانە ھاوڕابووین. بەداخەوە ئەم رێکخراوە تیرۆریستییانە بەپێی بەرژەوەندی خۆیان بڕیار دەدەن و ئەم بڕیارانەش ھەنگاوی ھەڵەی لێ دەکەوێتەوە. بێگومان ئەستەمە دەرفەت بەمانە بدەین. باجی ئەمە زۆر بە قورسی دەدەنەوە".