Enes Kaplan,Muhammed Ali Toruntay
31 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند "له ته‌واوی شاره گه‌وره‌كاندا، وه‌ك هاوپه‌یمانیی جمهور، ئینشائه‌ڵڵا قۆناغێكی نوێ ده‌ست پێ ده‌كه‌ین. له لایه‌ك هاوپه‌یمانیی كه‌ساسی له لایه‌كیش هاوپه‌یمانیی جمهور".
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان له میانی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی ناساندنی كاندیده‌كانی ئاك پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنی خۆجێیی 31ی ئاداری 2019 له یاریگای ئه‌نقه‌ره، وتارێكی پێشكه‌شكرد و گوتی:
"ئێستا له هه‌ڵبژاردنی خۆجێییداین. كاتێك هاتین له ئیستانبوڵه‌وه به سێ شت ده‌ستمان پێ كرد؛ خۆڵ و خاشاك، چاڵ و قوڕ. بۆچی؟ چونكه جه‌هه‌په واتا خۆڵ و خاشاك، چاڵ و قوڕ. ئێمه هاتین هه‌موو ئه‌وانه‌مان له‌ناوبرد و ئیستانبوڵ-مان خاوێن كرده‌وه و كردمانه شارێكی مۆدێرن. له ته‌واوی شاره گه‌وره‌كاندا، وه‌ك هاوپه‌یمانیی جمهور، ئینشائه‌ڵڵا قۆناغێكی نوێ ده‌ست پێ ده‌كه‌ین. له لایه‌ك هاوپه‌یمانیی كه‌ساسی له لایه‌كیش هاوپه‌یمانیی جمهور. هاوپه‌یمانیی جمهور له لایه‌ك و له لایه‌كیش جه‌هه‌په كه قۆڵی كردووه به‌قۆڵی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه‌دا. پێویست ناكات هیچی دیكه به پارته‌كانی دیكه بڵێم".