Fahrettin Gök,123
17 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2019
ئه‌رزه‌ڕۆم – AA
حه‌وت كه‌س كه سه‌رۆك شاره‌وانی كارایازی، مه‌لیكه گۆكسو كه ئه‌ندامی هه‌ده‌په‌یه و دوو ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییان له‌نێودایە و دادگا به‌تۆمه‌تی "ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستی" سزای حه‌وت ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پاندوون له ئه‌رزه‌ڕۆم ده‌ستگیركران.
دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی تیمه‌كانی هۆبه‌ی دژه تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه رێكخراوه‌كانی ئاسایشی ئه‌رزه‌ڕۆم له‌وه‌ی کە سه‌رۆك شاره‌وانی كارایازی، مه‌لیكه گۆكسو كه ئه‌ندامی هه‌ده‌په‌یە و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی ده‌چنه ده‌ره‌وه‌ی شار كه‌وتنه جموجۆڵ و له بازگه‌ی ئاشكاله له‌سه‌ر رێگای ئه‌رزه‌ڕۆم-ئه‌رزنجان له دوو ئۆتۆمبێلی جیاوازدا ئه‌وانیان راگرت و جگه له گۆكسو شه‌ش كه‌سی دیكه‌یشیان ده‌ستگیركرد كه دووانیان ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی كارایازی-ن و هۆبه‌ی دووی دادگای سزا قورسه‌كانی ئه‌رزه‌ڕۆم به‌تۆمه‌تی "ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستی" سزای حه‌وت ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پاندوون.
هه‌ر حه‌وت ده‌ستگیركراوه‌كه ره‌وانه‌ی ئاسایش كران. دوای راییكردنی كاره‌كانیشیان ره‌وانه‌ی دادگا كران.