Fahrettin Gök
05 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2020
ئه‌رزه‌ڕۆم - AA
له ئاكامی وه‌رگه‌ڕانی مینی پاسێك له ئه‌رزه‌ڕۆم، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و ٢١ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
رووداوه‌كه له‌سه‌ر رێگای ئه‌رزه‌ڕۆم-پاسینلار له ناوچه‌ی هامامدهره روویدا کە به‌هۆی كاریگه‌ری بارینی به‌فره‌وه شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه كۆنترۆڵی له‌ده‌ستدا و وه‌رگه‌ڕا.
به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی مینی پاسه‌كه‌وه، یه‌كێک له‌سه‌رنشینانی له شوێنی رووداوه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا و ٢١ی كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
دوا به دوای رووداوه‌كه تیمه‌كانی فریاگوزاری به‌په‌له گه‌یشتنه شوێنه‌كه و دوای چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی برینداره‌كانیان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی ناوچه‌كه كرد كه برینی هیچكامیان سه‌خت نه‌بوو.
شۆفێری مینی پاسه‌كه له لایه‌ن تیمه‌كانی جه‌ندرمه‌وه ده‌ستگیركرا.