Mohammed Baqi Hussein
05 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2017
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان رایگەیاند "له ئه‌ڵمانیا رێگه‌ناده‌ن براكانمان قسه بكه‌ن. لێیگه‌ڕێن با قسه نه‌كه‌ن. پێتان وایه بهڕێگریی ئێوه، ده‌نگه‌كانی ئه‌ڵمانیا 'به‌ڵێ' نابن و 'نه‌خێر' ده‌بن؟ ئێوه دوور و نزیك په‌یوه‌ندیتان بهدیموكراسییهوه نییه. باش بزانن، ئه‌وه‌ی ئێستا ئێوه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، جیاواز نییه له كاره‌كانی نازی له رابردوودا".
- "ئه‌و ئازارانه‌ی ژنان له قه‌یرانی مرۆیی سووریادا چه‌شتوویانه، به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ویژدانی مرۆڤایه‌تی بهه‌ژێت"
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند ئه‌ركی هه‌موو مرۆڤێكه لایه‌نگریی ژنان بكات دژی جیاكاری و گوتی: "ئه‌ركی هه‌موو كه‌سێكه پشتیوانی له‌و ئافره‌تانه بكات كه رووبه‌ڕووی نادادپه‌روه‌ری، جیاكاری و ناڕه‌وایی بوونه‌ته‌وه. كاتێک له‌و قه‌یرانانه ده‌ڕوانین كه ئه‌مڕۆ له جیهاندا رووده‌ده‌ن، به‌گشتی ئه‌وانه‌ی كێشه‌كان ده‌نێنه‌وه پیاوانن، ئه‌وانه‌شی به‌شێوه‌یه‌كی قورس باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن ژنان و منداڵانن. ئه‌و ئازارانه‌ی ژنان له قه‌یرانی مرۆیی سووریادا كه پێی ناوه‌ته شه‌شه‌مین ساڵه‌وه چه‌شتویانه كه پیاوانیان له‌ده‌ستداوه، خانووه‌كانیان رووخاوه و له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیاندا تهنهاماونهتهوه، به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ویژدانی مرۆڤایه‌تی بهه‌ژێت".
- "ئه‌گه‌ر ده‌نگی 'به‌ڵێ' بده‌ین، گه‌نجانی 18 ساڵمان ده‌چنه په‌رله‌مان و وه‌ك ئێمه ده‌بنه خاوه‌ن بڕیار"
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت بهگشتپرسیی گوتی: "سه‌رده‌سته‌ی تیرۆریستان چی ده‌ڵێن؟ ده‌ڵێن 16ی نیسان به'نه‌خێر' ده‌نگ ده‌ده‌ین. براكانم، ئه‌گه‌ر به‌ده‌نگی نه‌خێر له‌گه‌ڵ قه‌ندیلدا ئاو بكه‌ینه ئه‌و ئاشه‌وه، بیربكه‌نه‌وه چی به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ماندا دێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌نگی 'به‌ڵێ' بده‌ین، گه‌نجانی 18 ساڵمان ده‌چنه په‌رله‌مان و وه‌ك ئێمه ده‌بنه خاوه‌ن بڕیار. ئه‌مه بابه‌ته‌كه‌یه".
- "ئیتر گەل خۆی لێپرسینەوە لەگەڵ سەرۆک دەکات"
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان راشیگەیاند "کێشەی ئێمە ئێستا کێشەی رژێم نییە، کێشەمان لەگەڵ سیستەمە. ئەوەش کۆششێکی ٢٠٠ ساڵەیە. خوا یار بێت لە ١٦ی نیسان بڕیاری ئیدارەدان و گۆڕانکاری سیستەم دەدرێت. واتا ئیتر گەل خۆی لێپرسینەوە لەگەڵ سەرۆک دەکات و متمانە بەسەرۆک دەدات، پێنج ساڵ جارێک. پێنج ساڵ جاریک ئەگەر سەرۆک باش کاری کردبێت بەردەوام دەبن، ئەگەر باش کاری نەکردبێت 'ئادەی بڕۆن ئێوە پشوو بدەن'. کێ ئەم بڕیارە دەدات؟ گەل".