Muhammet Ali Kemal
01 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2017
هاتای - AA
ئۆتۆمبیلی پەرلەمانتاری ئادیامانی هەدەپە، بەهجەت یڵدرم لە شارۆچکەی هاسسای سەر بە پارێزگای هاتای، تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو.
بە پێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە راوێژکاری پەرلەمانتارەکە، زیا فورات بووە و کۆنترۆڵی ئۆتۆمبیلەکەی لەسەر رێگەی سەرەکیی هاسسا-عەنتاب لەدەستداوە. دواتر خۆی کێشاوە بە بەربەستەکاندا و پاشان بە ئۆتۆمبیلێکدا کە لەسەر هەمان ئاراستە بووە.
بەهجەت یڵدرم بێ ئەوەی بریندار بێت لە رووداوەکە رزگاری بووە و راوێژکارەکەشی لە رێگەی ئۆتۆمبیلی فریاکەوتنەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتیی کرکهان گوازراوەتەوە.