Mazın Asad
01 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2017
ماڵاتیا - AA
لە ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە مانگی رابردوودا بۆ سەر رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە تێکرایی وڵات، وێرای ئەوەی گورزێکی گەورە بەر ئەو رێکخراوە کەوتووە لە ھەمان کاتدا رێگری لە زۆرێک کردەوە کراوە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە لە ئۆپەراسیۆنەکانی مانگی رابردوو بۆ سەر داعش لە ناوەوەی تورکیا، ٥١٢ کەس دەستگیرکراون کە ژمارەیەک زۆر بیانیان لەنێودایە و لە کادرۆی سەرپەرشتی ئەو رێکخراوەن، ھەروەھا دەستبەسەر ژمارەیەکی زۆر لە چەک و تەقەمەنیدا گیراوە و ٨٥ لە گومانلێکراوەکانیش بە بڕیاری دادگا دەستبەسەرکراون.
ھاوکات بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی تورکیا لە ٢٩ شار ئۆپەراسیۆنی بۆ سەر داعش ئەنجامداوە و بە ھۆیەوە ٢٣٣ گومانلێکراو دەستگیرکراون.