Mohammed Baqi Hussein
18 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2017
دیاربه‌كر - AA
له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ردا له دیاربه‌كر، 15 هه‌زار و 920 ره‌گی خه‌شخاش كه مادده‌ی هۆشبه‌ری لێ‌دروست ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ 402 كیلۆگرام حه‌شیش و دوو بۆمبی ده‌ستكرد ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
تیمه‌كانی جه‌ندرمه‌ی شاره‌كه هه‌واڵیان پێدرا كه له سنووری گونده‌كانی گۆكچه سەربە شارۆچكه‌ی لیجه، دهیرمهنلیی سەربە شارۆچكه‌ی دیجله و كێڵگه‌ی چاغڵی گوندی گۆمهچی سەربە شارۆچكه‌ی خانی به شێوه‌یه‌كی نایاسایی خه‌شخاش ده‌چێنرێت و مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
دواتر ئۆپه‌راسیۆنێك ئه‌نجامدرا و له ئه‌نجامدا 15 هه‌زار و 920 ره‌گی خه‌شخاش، 28 فه‌رده حه‌شیش كه 372 كیلۆگرامیان تێدابوو و به خیوەت داپۆشرا بوو، 30 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر كه تێكڕا ده‌كاته 402 كیلۆگرام ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا. هه‌روه‌ها دوو بۆمبی ده‌ستكرد كه به بتڵی غازی پیكنیك دروستكرابوون ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
به فه‌رمانی داواكاری گشتیی دیاربه‌كر، خه‌شخاش و بۆمبه‌كان له شوێنی خۆیاندا له‌ناوبران.
سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته، لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی شه‌ش گومانلێكراوی هه‌ڵاتووه‌وه ده‌ستپێكرا.