Muhammed Boztepe,1 23
11 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی "Kapan-6 Zori" بۆسه‌ر ئامانجه‌كانی تیرۆریستان له هێڵی نێوان دیاربه‌كر و باتمان راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، ٩٥ تیمی له‌خۆگرتووه كه سه‌رجه‌میان هه‌زار و ٤٤٠ گوندپارێز، پۆلیسی هێزی تایبه‌ت، هێزی تایبه‌تی جه‌ندرمه و كۆماندۆی جه‌ندرمه پێك دێن.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه به پشتیوانی هاووڵاتییان تاكو تیرۆر به‌ته‌واوی ریشه‌كێش ده‌كرێت، ئۆپه‌راسیۆنه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.