Ali Kemal Akan
02 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكی ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانیی توركیا (MİT)دا، تیرۆریستی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه په‌روین ئارسڵان و پاسه‌وانی به‌ناو گه‌وره به‌رپرسی رێكخراوه‌كه دوران كاڵكان، ئه‌مراه ئادیگوزه‌ل هێندرانه‌وه توركیا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی کە له سه‌رچاوه باوه‌ڕپێكراوه‌كانه‌وه به‌ده‌ست گه‌یشتوون، ئه‌مراه ئادیگوزه‌ل كه ناوی نهێنی مه‌زڵوم ژیر ئاگری و په‌روین ئارسڵان كه ناوی نهێنی سارینا/دلژین'ه له ئۆپه‌راسیۆنێكی میتدا هێندرانه‌وه توركیا.
زاندراوه ئەمراە ئادیگوزه‌ل له ٢٠١٢ چووه‌ته ناو په‌كه‌كه و له باكووری عێراق ده‌ستی به چالاكی كردووه.
ئه‌مراه ئادیگوزه‌ل ماوه‌ی دوو ساڵ پاسه‌وانی به‌ناو گه‌وره به‌رپرس له په‌كه‌كه دوران كاڵكان كه ناوی نهێنی عه‌باس'ه بووه.
ئامراە ئادیگوزه‌ل له گارە، شنگال و خواكورك چالاكی بۆ په‌كه‌كه كردووه و ده‌ركه‌وتووه له شنگال به‌ناو به‌رپرسی هه‌واڵگری رێكخراوه‌كه بووه.
ناوبراو له ٢٠٢٠ له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه بۆ ئێران ره‌وانه كراوه و یه‌كێك بووه له‌و به‌ناو به‌رپرسه ناوچه‌ییانه‌ی کە له ئێران ئه‌ركی پێ سپێردراوه.
په‌روین ئارسڵان-یش له ٢٠١٤ چووه‌ته ناو په‌كه‌كه و له ناوچه‌ی مه‌تینا باكووری عێراق و له باكووری سووریا چالاكی هه‌بووه.
په‌روین ئارسڵان هەروەها له یه‌كه‌كانی هێرشبردن و بۆسهنانهوهدا كاری كردووه و زاندراوه له ٢٠١٩ ره‌وانه‌ی ئێران كراوه و له‌وێ به‌شداری له چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه‌دا كردووه.