Enes Kaplan
01 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
لە زنجیرە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییدا لە ناوچه‌ی زاپ باکووری عێراق، چاتاک سەربە پارێزگای وان و گوندەواری بەیتوشەباب سەربە پارێزگای شرنەخ، هەشت چه‌كداری رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه لە چالاکی خران.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له هه‌ژماری تویته‌ری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه دوێنێ و ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی زاپ باکووری عێراق، چاتاک سەربە پارێزگای وان و گوندەواری بەیتوشەباب سەربە پارێزگای شرنەخ ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانیی ئه‌نجامدراوه.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.