Sinan Uslu
27 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له ده‌سپێكی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتونه‌وه تا ئێستا، دووهەزارو ٨٣ تیرۆریست له چالاكی خراون.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون کە رۆژی٢٠ی کانوونی دووەم لە پێناو دەستەبەرکردنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە و سنوورەکان، ھاوکات بە مەبەستی لە چالاکیخستنی چەکدارانی هەریەک لە رێکخراوە تیرۆریستییەکانی پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە-یەپەگە و داعش و رزگارکردنی خەڵکی دۆست و برای ئەو ناوچەیە لە ستەمی ئەو رێکخراوانە لە لایەن سوپای تورکیا دەستی پێکردووە، درێژەی هەیە.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه ژماره‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی له ده‌سپێكی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه تا ئێستا له چالاكی خراون، دووهەزارو ٨٣ تیرۆریسته.