Ramal Mahmood
09 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
- لەمیانی ئۆپەراسیۆن بۆسەر ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی لە زانکۆی ئیستانبوڵ، ئۆپەراسیۆنێک لە ١٢ پارێزگا ئەنجام درا و ٥١ کەس لەو ٨٧ کەسە دەستگیرکران کە بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووبوو.
- لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا ماوەیەک لەمەوبەر بەهۆی ئەوەی سەرۆکی گشتی پارتی مەرکەز، پڕۆفیسۆر دکتۆر عەبدولڕەحیم کارسڵی نەشتەرگەری چاندنی جگەری بۆ ئەنجامدرا و پێویستە لە ژێر چاودێری پزیشکدا بێت لە ماڵەوە دەستگیر نەکراوە.
لەمیانی ئۆپەراسیۆن بۆسەر ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی لە زانکۆی ئیستانبوڵ، ئۆپەراسیۆنێک لە ١٢ پارێزگا ئەنجامدرا و ٥١ کەس لەو ٨٧ کەسە دەستگیرکران کە بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووبوو.
بەپێی زانیارییەکان، لەمیانی بەڕێوەچوونی لێکۆڵینەوەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئیستانبوڵ، بەیانی ئەمڕۆ لە ١٢ پارێزگا لەلایەن تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی قاچاخچێتی لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتیی ئیستانبوڵ، ئۆپەراسیۆن بۆ سەر ١٠٠ ماڵ ئەنجامدراوە، ٥١ کەس لەو ٨٧ کەسەی بڕیاری دەرستگیرکردنیان بۆ دەرچووە، دەستگیرکران.
تیمەکان بەردەوامن لە گەڕان و پشکنینی ئەو ماڵانەی ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر ئەنجام داون.
هەروەها زانراوە، لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا ماوەیەک لەمەوبەر بەهۆی ئەوەی سەرۆکی گشتی پارتی مەرکەز، پڕۆفیسۆر دکتۆر عەبدولڕەحیم کارسڵی نەشتەرگەری چاندنی جگەری بۆ ئەنجامدرا و پێویستە لە ژێر چاودێری پزیشکدا بێت لە ماڵەوە دەستگیر نەکراوە.
بڕیاری دەستگیرکردن جگە لە کارسڵی بۆ ژمارەیەک پڕۆفیسۆر، پڕۆفیسۆر یاریدەدەری، ئەکادیمیست و مامۆستای زانکۆ دەرچووە.