Rewa Mahmut Hasan
09 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا کە سوپای تورکیا لە باکووری سووریا دەستی پێکردوە بۆ کۆتایی هێنان بەو هەرەشانەی دەکرێتە سەری لەو ناوچانەوە، فرۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا ناوچەی باراتا، ئەلباب، بزاغە و زاروریان بۆردومان کردو ١٠ ئامانجی داعشیان پێکا.
لە ئێستادا ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات بۆ کۆتایی هێنان بە هەرەشەی داعش و گروپە تیرۆریستیەکانی تری باکووری سووریا پێی ناوەتە رۆژی ١٠٨ هەمینەوە و بە شێوەیەکی سەرکەوتوو بەردەوامی هەیە.
لەو چوارچێوەیەشدا لە ئێستادا توانراوە بەشێکی زۆری رێگای سەرەکی ئەلباب-منبج کۆنترۆڵ بکرێت و هاوشانی سوپای تورکیاش سوپای سووریای ئازاد هێرشە زەمینیەکانی لە دەوروبەری ئەلباب بەردەوامی هەیەو توانیویانە نزیک ببنەوە لەو ناوچەیە.
فرۆکەکانی تورکیا ١٠ ئامانجی رێکخراوی تیرۆریستی داعشیان لە ناوچکانی بەرەتا، ئەلباب، بزاغە و زارور پێکا کە خۆی لە پێگە و بارەگا و سێ خاڵی پشکنینی ئەو رێکخراوە تیرۆریستیەدا دەبینیوە.