Barış Gündoğan
07 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیی سوپای توركیادا بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه له ناوچه‌كانی سینات-هه‌فتانین باكووری عێراق و گوندەوارەکانی شارۆچكه‌ی عومه‌رلی سەر بە پارێزگای ماردین، هه‌شت تیرۆریست له چالاكی خران.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له هه‌ژماری تایبەتی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه دوێنێ و ئه‌مڕۆ له گوندەوارەکانی عومه‌رلی و سینات - هه‌فتانین ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه ئه‌نجامدراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه له ئه‌نجامی ئه‌و ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییه‌دا هه‌شت تیرۆریست له چالاكی خراون.