Sangar Hamad Azeez
28 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2016
ئەنقەرە - AA
لە چوارچێوەی بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا لە باکووری سووریا، چوار چەکداری داعش کوژران.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە سەربازییەکانی سوپای تورکیا وەرگیراون، ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە بەمەبەستی نەهێشتنی ئەو هەڕەشەیەیە کە رێکخراوە تیرۆریستییەکان لەسەروویانەوە داعش، دروستیان کردووە، بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سەر سنوور و پشتیوانیکردنی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە باکووری سووریا لە ٢٤ی ئابی رابردووەوە دەستی پێکردووە، پێی نایە ٩٧ـەمین رۆژیەوە.
لەم چوارچێوەیەشدا سوپای سووریای ئازاد گوندەکانی خەلیلیە، عەجەمی و شەبڤیران-ی کۆنترۆڵ کردەوە جیا لەمەش چوار چەکداری داعش کوژران و دەست بەسەر ژمارەیەک چەک و برێکی زۆریش لە تەقەمەنیدا گیرا.
لەلایەکی دیکەشەوە فڕۆکەکانی جەنگی تورکیا چوار بینایان خاپوور کرد کە لەلایەن داعشەوە بەکاردەهێنران.