Hüseyin Yıldız
26 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2018
ئیدر - AA
له پەلامارێکی تیرۆریستانی په‌كه‌كه‌دا بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سنوور له ئیدر، سه‌ربازێك برینداربوو.
به‌پێی ئه‌و زانیاریه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، كاته‌كانی شه‌و تیرۆریستانی په‌كه‌كه به مووشه‌ك هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر بنكه‌ی سنووری شه‌هید بوله‌نت ئایدنی لەسه‌ر سنووری توركیا-ئێران.
له‌و پەلامارەدا، سه‌ربازێك قاچی برینداربووه و گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ئیدر.
دوای به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سه‌ربازان، تیرۆریستانی په‌كه‌كه هه‌ڵاتوون و ئۆپه‌راسیۆن بۆ ده‌ستگیركردنیان درێژه‌ی هه‌یه.