Serdar Açıl,İsmet Karakaş,Mohammed Baqi Hussein
26 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی ئه‌نقه‌ره له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له ئه‌ندامانی فه‌تۆدا، بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ 48 كارمه‌ندی فه‌رمانده‌یی هێزی وشكانیی سوپا و سێ كه‌سی مەدەنی ده‌ركرد.
داواكاری گشتیی ئه‌نقه‌ره بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ 48 كارمه‌نی فه‌رمانده‌یی هێزی وشكانیی سوپای توركیا ده‌كرد كه پێنجیان ملازم یەک و حه‌وتیان ملازمن و ده‌ركه‌وتووه له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئیمامه‌كانی فه‌تۆ ئه‌نجامداوه. هاوكات بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردن بۆ سێ ئیمامی مەدەنی ده‌ركراوه.
تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری شاره‌وانیی ئه‌نقه‌ره به‌فه‌رمانی داواكاری گشتی ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی گومانلێكراوه‌كان ده‌ستپێكرد.