Nurettin Coşkun
11 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2018
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "ئێمه هه‌میشه بووینهتە وڵاتێكی دڵنیایی بۆ دراوسێكانمان کە بەهۆی ئێمەوە برایانمان دڵنیابوون له خۆیان. وه‌ك چۆن له پاراستنی مافی هاووڵاتیانماندا سازشمان نه‌كردووه، له په‌ره‌پێدانی هاریكاری له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌شدا به‌و شێوە ههستیارانهیە مامه‌ڵه‌مان كردووه. له قۆناغی داهاتووشدا به‌هه‌مان شێوه كار ده‌كه‌ین. به‌رده‌وامده‌بین له ده‌سته‌به‌رکردنی ئاسایش بۆ ناوچه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ خۆماندا".
ئه‌ردۆغان: "وه‌ك چۆن توركیا سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئاسته‌نگه‌كان سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له چاناككاله، له جه‌نگی مه‌یدانی ساكاریادا سیناریۆكانی بۆ سه‌ر مانه‌وه‌ی له په‌ڕۆی شڕ ئاڵاند، ئه‌مڕۆش خاوه‌نی هێز و توانایه‌كه كه هاوشێوه‌ی ئه‌وه بكات".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "ئێمه چاومان له خاك و سه‌روه‌ری هیچ وڵاتێک نییه. هیچ كاتێك به دوژمنایه‌تی له دراوسێكانمان و وڵاتانی دیكه نزیكنهبووینهتهوه و نابینه‌وه. نامانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هیچ وڵاتێكدا زیانی به‌ركه‌وێت".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "خەباتی ئێمە لەپێناو بەڵێنێک نییە، بەڵکو خەباتێکە لەپێناو داهاتوودا. شه‌ڕی ئێمه شەڕی به‌رژه‌وه‌ندی نییه، شه‌ڕی ماف و دادپه‌روه‌رییه. ئەمە ئامانجی هەموو ئەوانەیە کە لەنێو ئاک پارتیدان و، ئامانجی هەموو ئەو هاوڕێیانە كه له‌ژێر ئه‌م چه‌تره پیرۆزه‌دا خزمه‌ت ده‌كەن. بیرتان نه‌چێت ئامانجی ئێمه كۆتایی دیار نییە، ئامانجی ئێمه وتەی خودایە".