Rewa Mahmut Hasan
21 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2016
ماردین AA
دوای ئەوەی لەچوارچێوەی لێپێچینەوە لە تیرۆر لەلایەن داواکاری گشتی لقی ماردینەوە سکاڵایان لەسەر تۆمار کرابوو، هەریەک لە سەرۆک شارەوانی ماردین، ئەحمەد تورک و سەرۆک شارەوانی ئارتوکڵو، ئەمین ئرماک دەستگیر کران.
بەپێی زانیارییەکان لە چوارچێوەی لێپێچینەوەکانی تیرۆر کە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی لقی ماردین بەڕێوەی دەبات، یەکەکانی رووبەروو بوونەوەی تیرۆر لە شارەکە هەریەک لە سەرۆک شارەوانی ماردین، ئەحمەد تورک و سەرۆک شارەوانی، ئارتوکڵو ئەمین ئرماک-یان دەستگیر کرد و لەئێستادا رێکارەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەکە بەردەوامی هەیە.